ئاگربڕ لە سووریا دوای ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕووسیا لە دووشەمەی ڕابردوو 12 سێپتامبر دەس پ ێی کرا لە ناوەڕۆکی سەرەکی ئەو ڕێککەوتنە دامەزراندنی ئاگربڕ ئازاد کرانی جادەی کاستیلو لە لایەن ئەرتەشی سووریا کونتڕوڵی ڕەفتاری هێزە نەیارەکانی نێوانڕۆ لە لایەن ئەمریکا و ناردنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە بوو بەڵام سەەرتا دیار بوو کە دەوڵەتی ئەمریکا پێبەندی ڕێککەوتنەکە نابێت و ئاگربڕ تەنیا بۆ دەرفەت دان بە نەیارانی نیزامی سووریا بە مەبەستی ڕزگار کردنی ئەوان لە ژێر گوشاری ئەزتەشی سووریا هێزەکانی خۆڕاگری و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیە .
بە تێپەرینی 48 کاتژمێر لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ ئەمریکا و ڕووسیا هەرکامەیان ئەوی تر بە کەمتەرخەمی لە جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتنی بەرجام تاوانبار دەکات لەم نێوەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمریکا بە کەمتەرخەمی لە جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی و حەشار دانی لە پشت وشەکان تاوانبار کرد
بە تێپەرینی 48 کاتژمێر لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ ئەمریکا و ڕووسیا هەرکامەیان ئەوی تر بە کەمتەرخەمی لە جێ بە جێ کرانی ڕێککەوتنی بەرجام تاوانبار دەکات لەم نێوەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمریکا بە کەمتەرخەمی لە جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی و حەشار دانی لە پشت وشەکان تاوانبار کرد تاقمە تێرۆریستیەکانیش وێڕای پێشێلکرانی پەیتا پەیتای ئاگربڕ بانگەشەیان کرد کە لە نێواناندا ناکۆکی هەیە و هەموویان پێبەندی ئاگربڕ نین بەڵام پێشێلکرانی ئاشکرا و سەرەکی لە لایەن ئەمریکیەکانەوە بووە کە بە پەلامار بۆ سەر بنکەکانی ئەرتەشی سووریا 80 سەربازی سووریاییان لە باتی داعش بە هەڵە ناساندووە .
ئەو کردەوەی ئەمریکایەکان جارێکی دیکە سەلماندی کە ئەوان لە ئاگربڕ وەک دەرفەتێک بۆ کەم کردنەوەی ڕادەی پەلامارەکان دژی تێروریستان کەڵک وەر دەگرن بەو حاڵەش ئێستاکە دوای کوتایی ئاگربڕی یەک حەوتەیی وەزیری دەرەوەی دەمریکا جارێکی دیکە ڕووسیای کردە ئامانج و بانگەشەی کرد کە ڕووسەکان نەیانتوانیوە بەڵێنەکانی خۆیان بۆ بەڕێوە بردنی ئاگربڕ جێ بەجێ بکەن چونکوو ئەوە دەوڵەتی سووریایە کە کۆتایی ئاگربڕی ڕاگەیاند پرسی گرینگی دیکە ئەوەیە کە ڕیاز حیجاب سەرۆکی لێژنەی باڵای نەیارانی سووری ڕۆژی ڕابردوو 19 سێپتامبر لە کۆبوونەوەی پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویورک ڕوولە شاندە دیپلوماتیکەکانی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند لێژنەی باڵای نەیارانی سوریا گەڵاڵەی خۆی بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە لە ڕێگای وتووێژەکان پێشکەش کردووە کە ڕێگای بۆ گەیشتن بە قۆناغی سیاسی و گواستنەوەی دەسەڵات خۆش دەکات و هەڵبەت بریتیە لە واز هێنانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات پێشکەش کردووە .
ڕیاز حیجاب ڕایگەیاند کە ئەو بەڵگەیە لە لەندەن و لە سەەرتای مانگی سێپتامبر یەکجاری بووەتەوە بریتیە لە ڕەوتێکی سێ قۆناغبی بۆ خولی گوزاری سیاسی لە سووریا و هەڵبەت بە ئاگربڕێکی هەمیشەیی دەس پیی دەکرێت کە ئوپراسیونی سەربازی دژی تێرۆریستانی جباواز کردووە .....
کۆتایی کورتە نامە/310